وۆرکشۆپی "گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕوانگەی ژمێریاری و وردبینییەوە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

 بەشی ژمێریاری لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە،  وۆرکشۆپی "گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕوانگەی ژمێریاری و وردبینییەوە"ی لە ڕۆژی جیهانیی ژمێریاریی بەڕێوەبرد.

 ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د الهام ، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، بەشی ژمێریاری لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنیستیتۆی باڵای ژمێرکارانی یاسایی وۆرکشۆپی "گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕوانگەی ژمێریاری و وردبینییەوە" بەڕێوەبرد.

 ئەم وۆرکشۆپە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی بابەتی "گەشەپێدانی بەردەوام" وەک پرسێکی سەردەمییانە و گرینگی ڕۆژ ڕێکخرابوو، گەشەپێدانی بەردەوام یەک لەو پرسە هەستیارانەیە کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئاستی جیهانی و لە ڕێگای دامەزراوە جۆراوجۆرەکانەوە کار بۆ جێبەجێکردنی دەکات و ڕێکخراو و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان لەڕێگای بەئەنجامگەیاندنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام هەوڵدەدەن ببنە بەشێک لەم پڕۆسە جیهانییە.

 سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د الهام مجید قادر وتارێکی پێشکەش کرد.

پاشان سەرۆکی بەشی ژمێریاری م.ی محمد احمد خضر وتارێکی پێشکەش کرد.

بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی دوو پانێلدا پێشکەشکران بەم شێوەیەی خوارەوە:

 پانێلی یەکەم گەنگەشە و گفتوگۆی ئەم بابەتانەی لەخۆگرتبوو:

م. ئازاد معروف عبداللە لە ئەنیستیتۆی باڵای ژمێرکارانی یاسایی بابەتی "کیف تصبح محاسبا قانونیا"ی پێشکەش کرد.

 پ.د سیروان کریم عیسی لە ئەنیستیتۆی باڵای ژمێرکارانی یاسایی بابەتی "المعیار الابلاغ المالی الدولی(IFRS S1)"ی پێشکەش کرد.

پ.د باسمە جیجان لە زانکۆی کۆیە بابەتی "المعیار الدولی لتاکید الاستدامة(ISSA 5000)"ی پێشکەش کرد.

ئە، پانێلە لەلایەن م.ی بڵێسە نەوزاد کاکەڕەش بەڕێوەبردرا. 

پانێلی دووەم گەنگەشە و گفتوگۆی ئەم بابەتانەی لەخۆگرتبوو:

پ.ی.د وریا برهان احمد لە ئەنیستیتۆی باڵای ژمێرکارانی یاسایی بابەتی "الاطار المفاهیمی لمحاسبة الاستدامة"ی پێشکەش کرد.

پ.ی.د ڤیان سلێمان بابەتی "التحدیات التی تواجه المحاسبة المستدامة فی تعزیزها"ی پێشکەش کرد.

د. فراس نوردین مردان لە زانکۆی کۆیە بابەتی "اهمیة المعلوماتیة التقاریر المالیة و اثر المحاسبة المستدامة فی تعزیزها"ی پێشکەش کرد.

 بەشداری ئامادەبووان بە پرسیار و تێبینییەکانیان لە بڕگەی کۆتاییی هەر پانێلێکدا وۆرکشۆپەکە دەوڵەمەندتر کردوو و بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکەش تایبەت بوو بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکانی وۆرکشۆپ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya Universitry