بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی عێراق و بەناونیشانی " کورد و سەرژمێری، ڕابردوویەکی تاڵ و ئایندەیەکی نادیار" بەڕێوەبرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی و یاریدەدەری سەرۆکی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د سەفین جەلال، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە وۆرکشۆپی " کورد و سەرژمێری، ڕابردوویەکی تاڵ و ئایندەیەکی نادیار" بەرێوەبرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن کە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر سەرۆکی بەشی جوگرافیا پ.ی.د ئاشتی سەلام صدیق وتارێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد و ئامانج و مەبەستی بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپەکەی ڕوونکردەوە.

پاشان کورتە ڤیدیۆکی ئامادەکراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی عێراق نمایش کرا.

برگەی دواتر دەستپێکی پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە بوو کە لەلایەن پ.ی.د پێشڕەو صمد صدیق بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێیدا پێشکەش کرا:

بابەتی "بەکارهێنانی تەکنیکیی نوێ لە سەرژمێریی گشتیی عێراقدا" لەلایەن پ.د ڕۆستەم سەلام عزیز پێشکەش کرا.

بابەتی "سەرژمێریی ٢٠٢٤ی دانیشتووانی عێراق و ڕێگەیەکی یاسایی بۆ شەرعیەتدان بە پڕۆسەی تەعریب" کە توێژینەوەیەکی هاوبەشی د. گەنجۆ خەسرە و د. ژیار خدر بوو و لەلایەن د. گەنجۆ خەسرەو پێشکەش کرا.

بابەتی "ناوچە کێشەلەسەرەکان لەسایەی سەرژمێرییەکانی ڕابردوو و ئێستا" لەلایەن پ.ی.د هیوا ئەمین شوانی پێشکەش کرا. 

بەشداربووان و ئامادەبوونی وۆرکشۆپەکە بە پرسیار و گفتوگۆکانیان لەگەڵ پێشکەشکارانی بابەتەکان وۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کردوو و بڕگەی کۆتاییی وۆکشۆپەکەش تایبەت بوو بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
زانکۆی کۆیە