زانکۆی کۆیە بە دروشمی " خەرمانێک لە زانست، دەریایەک لە هێمنی " مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و خزمەتی کۆچکردوو "پ.ی.د ئازاد عەلی" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بنەماڵەی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی، میوانان لە چین و توێژە جیاوازەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد عەلی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەڕاسیمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان چەند ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز لەلایەن خوێندکار "عمر علی" خوێندرایەوە.
دواتر وتاری سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەلایەن پ.ی.د یادگار عبداللە علی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پێشکەش کرا و پاشان وتاری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و سەرۆکایەتیی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆجی لەلایەن پ.د جبار احمد پێشکەش کرا.
بڕگەی دواتر تابلۆی ڕۆح لەلایەن خوێندکارانی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆجی نمایش کرا و پاشان پارچە شێعرێک لەلایەن شاعیر م. فازڵ شەوڕۆ پێشکەش کرا.
پاشان فیلیمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە ژیان و خزمەتی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی پێشکەش کرا.
پێشکەشکردنی وتاری ژیان فاوندەیشن بەشێکی تری مەڕاسیمەکە بوو.
دواتر وتاری م. ئیڤی هاوسەری کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی پێشکەش کرا.
بڕگەی کۆتاییی مەڕاسیمەکە وتاری بنەماڵەی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی لەلایەن د. شێرزاد علی پێشکەش کرا.
وەک بەشێک لە مەڕاسیمەکە و بۆ ڕێزگرتن لە یادی مامۆستای کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی دەرختێک لە پارکی ناوەندیی زانکۆی کۆیە چاندرا.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia