بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "پێگەی وەرگێڕان لەناو زمان و ئەدەبدا"ی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە وەرگێڕان بەناونیشانی "پێگەی وەرگێڕان لەناو زمان و ئەدەبدا" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر و بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
ئەم وۆرکشۆپە بە ئامانج و مەبەستی گفتوگۆ و گەنگەشەی پرس و بابەتێکی گرینگ و هەستیاری بواری زمان واتە وەرگێڕان ڕێکخرابوو.
وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێل پێکهاتبوو و پانێلی یەکەم لەلایەن پ.د ڕێزان ساڵح بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
بابەتی "وەرگێڕانی ئامێری" لەلایەن پ.د نەوزاد انور عمر پێشکەش کرا.
بابەتی "پێگەی وەرگێڕان" لەلایەن پ.ی.د سروشت جوهر حەوێز پێشکەش کرا.
بابەتی "وەرگێڕان، لەنێوان پەیامی ناوەڕۆک و زماندا" لەلایەن شەفیق حاجی خدر پێشکەش کرا.
پانێلی دووەم لەلایەن پ.د دەریا جمال حەوێز بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:
بابەتی "وەرگێڕانی دەربڕینە مێتافۆرییەکان لە زمانی کوردیدا" لەلایەن پ.ی.د ڕۆژان نوری عبداللە پێشکەش کرا.
بابەتی "وەرگێڕانی ئیدیۆم و پەند لەنێوان زمانی کوردی و ئینگلیزیدا" لەلایەن پ.ی.د دەریا صابر پێشکەش کرا.
بڕگەی پرسیار و تێبینیی بەشداربوون باس و گفتوگۆکانی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەندتر کرد و لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکە بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.