سەرۆکی زانکۆی کۆیە چەند هۆڵێکی خوێندنی لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان کردەوە

 سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پرۆژەکانی درووستکردنی چوار هۆڵی خوێندن، نۆژەنکردنەوەی سیستەمی ساردی و گەرمی و چاککردن و ئامادەکردنی مەلەوانگەی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە کردەوە.

 ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی، بەڕێوەبەری بەشی ئەندازە و پرۆژەکان ئەندازیار بۆتان ئەنوەر، بەڕێوەبەری  تەندروستی و سەلامەتی م.ی دنیا ابراهیم و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ئەندازیار بەڵێن انور،  سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە کرد و لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی فاکەڵتیی ناوبراوەوە پێشوازییان لێ کرا.

 سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بەمەبەستی کردنەوە و بەسەرکردنەوەی چەند پرۆژە و کاری چاککردنەوە بوو لەوانە؛ کردنەوەی چوار هۆڵی خوێندن بۆ خوێندکارانی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان کە لەلایەن ئەندازیارانی بەشی ئەندازە و پرۆژەکانە جێبەجێ کراوە و بەوشێوەیە گرفتی کەمی هۆڵ لە فاکەڵتیی ناوبراو چارەسەر دەکرێت.

 هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە کاری چاککردنەوەی سیستەمی مەرکەزیی ساردی و گەرمی ناو هۆڵی پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە کە لە ماوەکانی پێشوو کاری لەسەردەکرا و لە ئێستادا ئامادەیە.

دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی یاوەری سەردانی مەلەوانگەی فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکانیان کرد کە تیمەکانی چاککردنەوەی زانکۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی وسەلامەتی کارەکانی ئامادەکاردن وخستنەکار بۆ ئەنجامدانی وانەی پراکتیکی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ئەنجامدابوو.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردن بە کۆمەڵگە" کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری هەڵبەت نە تەنیا لە بواری ئاکادیمی بەڵکوو لە بواری وەرزش و تەندروستیی جەستەیی و بوارە جێگە سەرنجەکانی دیکەی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی هاوکات ئەم هەنگاوانەی زانکۆی کۆیە هاوئاڕاستەیە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمێکی پەروەردەی سەردەمییانە و خزمەتگوزار بە خوێندکاران و کۆمەڵگەی خۆوڵاتی.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

 

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.