ئاهەنگی نۆزدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
ئاهەنگی نۆزدەهەمین خولی دەرچووانی زانکۆی کۆیە (خولی د. قارەمان نادر شێخ بزێنی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. محمد حسێن کەلاری، بەرپرسان و کەسایەتییە حکوومی، حیزبی و کارگێڕییەکانی شاری کۆیە، مامۆستایان و دەرچووان و بنەماڵە و کەسوکاریان و بە سپۆنسەری مێدیایی کەناڵی گەلی کوردستان ئاهەنگی خولی نۆزدەهەمینی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن خوێندکار "بڕوا بەرزنجی" خوێندرایەوە.
بڕگەی دواتر وتاری لێژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچووان لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی پێشکەش کرا.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد.
پاشان نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. محمد حسێن کەلاری وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی پێشکەش کرد.
لە بڕگەی دواتردا وتاری نوێنەری خوێندکار لەلایەن خوێندکار هیوا خلیل پێشکەش کرا.
پاشان خوێندکارانی هەموو فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە سوێندی دەرچوونیان خوارد کە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی خوێندرایەوە.
دواتر بەگوێرەی ڕیزبەندیی و لەلایەن ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە خوێندکارانی دەرچوو لە فاکەڵتییە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە.
پاشان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە خوێندکارانی دەرچوو درا.
لە بڕگەی کۆتاییی ئاهەنگەکە تایبەت بوو بە وێنەگرتنی بە کۆمەڵی خوێندکارانی یەکەم، دووەم و سێیەمی سەر ئاستی بەشە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.