مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداربوو لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "قورئان و سوونەت" لە وڵاتی مالیزیا

 پ.د جبار احمد عبدالرحمن مامۆستا لە بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداربوو لە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "قورئان و سوونەت" لە زانکۆی نێودەوڵەتیی ئیسلامیی مالیزیا.

 ڕۆژانی ٣ بۆ ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "قورئان و سوونەت" بەناونیشانی "3RD INTERNATIONAL CONFERENCE ON

QURAN AND SUNNAH STUDIES 2024" لە زانکۆی نێودەوڵەتیی ئیسلامیی مالیزیا بە بەشداری توێژەران و لێکۆڵەرانی بوارەکە لە گۆشە و کەناری جیهانەوە بەڕێوەچوو و تێیدا مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداربوو.

 توێژینەوەکەی مامۆستاکەی زانکۆی کۆیە بەناونیشانی "ڕۆڵی لەبەرکردنی قورئان لەسەر دەستکەوتی ئاکادیمی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی" لە کۆنفڕانسەکەدا بەشداربوو.

 Green Koya UniversityGreen Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.