شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق بەمەبەستی سەردانی چەند وەزارەتێکی حکوومەتی عێراق سەردانی بەغدا دەکەن.
تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە بەغداد، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری؛ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خاتوو کوردۆ عومەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د الهام قادر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی د. پەخشان فهمی فرحۆ، بەڕێوەبەری تەندروستی و سڵامەتی و ژینگە م.ی. دونیا ابراهیم صالح و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ بەرزنجی سەردانی وەزارەتی ژینگەی عێراقیان کرد.
لە سەرەتای سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو وەزیری ژینگە چەپکە گوڵی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی د. هەڵۆ عەسکەری کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکەیدا بۆ خواست و دواتر پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکە سەرەکییەکانی ڕوونکردەوە و بەتایبەتی بەگرینگییەوە ئاماژەی بە کۆڵەکەی سەرەکی "زانکۆی سەوز" وەک ڕوانگە و دونیابینیی نوێی زانکۆی کۆیە کرد و هەروەها واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە بەمەبەستی هاوکاری و کاری فراوانتر بەشێکی تر لە وتەکانی سەرۆکی زانکۆ بوو.
سەرۆکی زانکۆ لە درێژەی قسەکانیدا دەربارەی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز دوا و هاوکات مۆدێلی زانکۆی سەوز لە ڕێگەی ڤیدیۆوە نیشانی ئامادەبووان درا.
لای خۆیەوە وەزیری ژینگەی عێراق، د. هەڵۆ عەسکەری خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و سوپاسی پیرۆزبایی لێکردنەکەی کرد.
وەزیری ژینگەی عێراق، ئاماژەی بە گرنگیی هەبوونی پلانی ستراتیژی بۆ هەر دامەزراوەیەک کرد و سەرسامی خۆی بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز دەربڕی.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە کۆپییەکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی پێشکەشی وەزیری ژینگەی عێراق، د. هەڵۆ عەسکەری کرد.
زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی ئاکادیمی و ناوەدێکی باڵای پەروەردە و فێرکردن بە گرینگییەوە لە بنیادنانی پەیوەندیی دامەزراوەیی لەگەڵ وەزارەت، دەزگا و دامەزراوە نێوخۆیی و دەرکییەکانی ڕوانیووە و پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کاریکردووە تاکوو ئەم پەیوەندییانە بۆ بەرەپێشبردنی زیاتری کۆمەڵگە و بەهێزکردنی کاریگەریی دامەزراوە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە چارەسەری ئاڵنگاری و ئارێشەکان بێت.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ