کۆنفڕانسی "ئاڵنگارییە هاوبەشەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەژێر ڕۆشنایی داتاکانی ژیرییی دەستکرد" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

زانکۆی کۆیە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی بەناونیشانی "ئاڵنگارییە هاوبەشەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەژێر ڕۆشنایی داتاکانی ژیرییی دەستکرد"ی لەگەڵ کۆلێژی "ئیبن خەلدوون"ی زانکۆیی تایبەت، زانکۆی "وارث الانبیاء" و بانکی "مشرق العربی" بەدروشمی "هەموومان هاوبەشین لە بنیاتنانی ئابوورییەکی بەردەوام" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٢٠ و ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٩ و ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پ.ی.د محمد حسین کەلاری و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و ڕاگر و توێژەران لە کۆلێژی "ئیبن خەلدوون"ی زانکۆیی تایبەت و زانکۆی "وارث الانبیاء"، کەسایەتییە ئاکادیمی و کارگێڕییەکان و مامۆستایان، توێژەران و خوێندکاران کۆنفڕانسی "ئاڵنگارییە هاوبەشەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لەژێر ڕۆشنایی داتاکانی ژیرییی دەستکرد" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نیشتمانیی کۆماری فیدڕاڵی عێراق و سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر پ.ی.د ئیلهام مجید قادر ڕاگری فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە وتارێکی پێشکەش کرد.

لەبڕگەی دواتردا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە و ڕوانگەی زانکۆی کۆیە بۆ بەڕێوەبردنی کاری پێکەوەیی لەم جۆرە پێشکەش کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا وێڕای بەخێرهێنانی ڕاگر، مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ جیاوازەکان هاوکات خۆشحاڵیی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیەی لەمەڕ میواندارییکردن و ڕێکخستنی ئەم کۆنفڕانسە دەربڕی.

پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە بەشێک لە وتارەکەیدا گوتی: " بێگومان ڕەخساندنی بوارێکی گونجاو بۆ گەنگەشەی پرس و بابەتە ڕۆژەڤییەکانی وەکوو "ژیرییی دەستکرد" لە باوەڕمەندی و تێگەیشتنی لایەنە ڕێکخەرەکانی ئەم کۆنفڕانسەیە بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی لەبواری ئاکادیمی هاوکات نیشاندەری ویستی ئەو لایەنانەیە بۆ گفتوگۆی زانستیی پێکەوەییی بنیادنەر و دۆزینەوەی وەڵام و چارەسەری گونجاو  بۆ پرس و ئاڵنگارییەکانی کۆمەڵگە کە ئێمە لە زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆ بەدیاریکراوی کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" بەشێوەیەکی کردەیی کار بۆ بەدیهێنانی دەکەین."

لەدرێژەی وتەکانیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق گوتی:"ئەم کۆنفراسە دەستەبژێرێکی توێژەری پسپۆر لە بوارەکانی کارگێڕی و ئابووری و  یاسا و زانست و ئەندازیاریی بواری سۆفتوێر و IT و کۆمپیوتەر لە خۆدەگرێت کە لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانە دەکەن کە ژیریی دەستکرد دەیخاتە بەردەم هەوڵەکانی گەشەپێدانی بەردەوام."

پاشان سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە گرینگیی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکە گوتی:" ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە بەهۆی تەکنەلۆژیاوە گۆڕانکاریی خێرا بە خۆیەوە دەبینێت و سەرلەنوێ شێوازی ئابووری و کارگێڕی و تەنانەت یاساش ڕێک دەخاتەوە و گرنگیی ئەم کۆنفرانسە لەوەدایە کە دەبێتە سەکۆیەکی زانستی بۆ گەنگەشەکردن و پێشکەشکردنی بیرۆکە و ستراتیژ و ڕوانگەی نوێ بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام کە ڕەچاوی گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان بکات و بەردەوامیی سەرچاوەکان بپارێزێت."

بڕگەی دواتر تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی وتاری ڕاگری کۆلێژی "ئیبن خەلدوون"ی زانکۆیی تایبەت پ.ی.د مجید یاسین احمد.

لە بڕگەیەکی تری کۆنفڕانسەکەدا وتاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پ.ی.د محمد حسین کەلاری نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

پاشان ڤیدیۆیەک سەبارەت بە زانکۆی کۆیە و کۆلێژی "ئیبن خەلدوون"ی زانکۆیی تایبەت نمایشکرا.

ئەم کۆنفڕانسە وەک بەشێک لە ڕوانگە و هەنگاوە کردەییەکانی زانکۆی کۆیە بەمەبەستی بەجێگەیاندن و جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئامانجەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ڕێکخرابوو و تێیدا نزیکەی ٦٠ توێژینەوە گفتوگۆ و گەنگەشە کران.

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University

 Koya University-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ