ڕێوڕەسمی بەخشینی کتێبخانەی تایبەتی مامۆستا عبدالکریم شێخانی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا و بەسەرپەرشتی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی کتێبخانەی تایبەتی مامۆستا عبدالکریم شێخانی بەخشرایە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاک نەجات عبداللە و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا عبدالکریم شێخانی و کەسایەتییە حیزبی، کارگێڕی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئاکادیمییەکان، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کتێبخانەی تایبەتی مامۆستا عبدالکریم شێخانی بەخشرایە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
بڕگەی دواتر د. ڕۆژگار محمد بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد.
پاشان شێعرێک لەلایەن ڕابەر سەید برایم ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسیەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان پێشکەش کرا.
بڕگەی دواتر باسێک بەناونیشانی "قەڵەمە بەبڕشتەکەی شێخانی" لەلایەن مامۆستا عبداللە حەسەنزادە نووسەر و وەرگێڕ و زمانزانەوە پێشکەش کرا.
پاشان ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ڕۆشنبیری نەجات عبداللە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا ئاماژەی بە پێویستی کاری پێکەوەیی بۆ بەدیجیتاڵکردنی کتێب و نووسراوە و بەڵگەنامەکانی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە کرد.
دواتر باسێک لەلایەن د. کامەران بابانزادە بەناونیشانی "ڕۆڵی مامۆستا عبدالکریم شێخانی لە کتێبخانەی کوردی" پێشکەش کرا.
پاشان وتاری خاتوو کەژاڵ ئەحمەد لەلایەن بەڕێز هاوکار ڕەندیخانییەوە خوێندرایەوە.
لەکۆتاییی ڕێوڕەسمەکەدا قەڵغانی زانکۆی کۆیە لەلایەن پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشکەش بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا عبدالکریم شێخانی کرا و لەلایەن دلێر محمود ئەندامی بنەماڵەوە وەرگیراو.
هاوکات ڕێزلێنانی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە لەلایەن د. ڕۆژگار محمد بەخشرایە خاتوو د. شلێر محمود ئەندامی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا عبدالکریم شێخانی و ڕێوڕەسمەکە کۆتاییی پێهات.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر وووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ