بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی کۆیە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ ئاگادار دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان ٢٠٢٥
 
خوێندکاران و دەرچووانی ئارەزوومەند دەتوانن لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمێکی سەرهێڵەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەم پڕۆگرامە.
 
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کژڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و ئامانجی سێیەم "بواردان بە خوێندکاران لەناو پۆل و دەرەوەی پۆل" و ستراتیژیی دووەم "دروستکردنی بەستەرێک لە نێوان زانکۆ و بازاڕ" و لەژێر چاوەدێریی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی کۆیە پڕۆگرامێکی تایبەتمەندی بۆ ڕاهێنانی تواناکان ئامادەکردووە تاکوو خوێندکاران و دەرچووان بە وەرگرتنی ئەزموون و شارەزاییەکی پیشەییانە بتوانن باشتر لە بازاڕی کاردا جێگەی خۆیان بکەنەوە.
 
ماوەی خولەکە: سێ مانگی پشووی هاوین (٦،٧،٨)
 
خوێندکار یان دەرچوو ماوەی "١٠٠"کاتژمێر یان زیاتر لە پسپۆڕی خۆی یان پسۆڕیی دڵخواز وەک خۆبەخش لە دامەزراوەیی حکوومی یان تایبەت ڕاهێنانی پێدەکرێ.
 
دوایین کات بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردن: ١٥/٦/٢٠٢٥
 
لینکی خۆتۆمارکردن:
 
 
   https://forms.gle/mwYiG3QpxkcMkzWZ7 

Koya University

News Date
Image
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی کۆیە خولی ڕاهێنانی تواناکان بەڕێوەدەبات
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ