سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی بەشی (پەرەپێدانی توانای دارایی) لە کۆڵەگەی پەرەپیدانی سەرچاوەکان لە پلانی ستراتیژی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق سەرپەرشتی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی پەرەپیدانی تواناکان بەشی پەرەپێدانی توانای دارای لە پلانی ستراتیژی کرد
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکە وهاوکات ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. کۆسرەت نەژاد کاکە، سەرۆکی لیژنەی تۆماری پلانی ستراتیجی پ.د. لقمان وسو، بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی پەرەپیدانی تواناکان بەشی پەرەپێدانی توانای دارای لە پلانی ستراتیژی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەکەی کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە گرنگیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد کە وەکو یەکەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستان پلانی پێنج ساڵەی خۆی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژی گرنگتر جێبەجێ کردنی کۆڵەگەکانی پلانەکەیە.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئەوەشی خستەڕوو کە کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژی هەریەکە و تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە و هەنگاو و ستراتیژییەکانی دیاری کراوە و ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگی کۆڵەگەی پەرەپیدانی تواناکان بەشی پەرەپێدانی توانای دارای لە پلانی ستراتیژی لەوەدایە کە پەیوەندی بە هەموو کۆڵەگەکانەوە هەیە.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئامانج و ستراتیژییەکانی کۆڵەگەکەی باس کرد و داوای لە لیژنەکە کرد کە بە وردی کار لەسەر جێبەجیکردنی کۆڵەگەکە بکەن و ڕەنگدانەوەی کارەکان لەسەر چالاکییەکانی زانکۆدا هەبێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی پەرەپیدانی تواناکان بەشی پەرەپێدانی توانای دارای لە پلانی ستراتیژی و ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د کۆسرەت نەژاد کاکە، سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کۆیەی کرد بۆ بیرۆکە و داهێنانی پلانی ستراتیژی و ئاماژەی بەوە کرد کە لیژنەکەیان هەموو هەوڵێک ئەخەنەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەگەکە.دواتر ئەندامانی لیژنەکە ڕاو سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستە ڕوو سەبارەت بە کار و ئەرکەکانی لیژنەکە و پلانیان بۆ کارکردن لە داهاتوو.
شایانی باسە کۆڵەگەی پەرەپیدانی تواناکان کۆڵەگەی چوارەمی پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیەیە بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ وپێک دێت لە دوو بەشی سەرەکی ئەوانیش بەشی پەرەپێدانی توانای مرۆیی و بەشی پەرەپێدانی توانای دارای.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ