زانکۆی کۆیە پرۆژەی (یەکەم کاری من - My First Business) بۆ خوێندکاران ڕادەگەێنێت

لە دەستپێشخەرییەکی تری زانکۆی کۆیە و  لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆ  (٢٠٢٣-٢٠٢٧) و کۆڵەکەکانی؛ سەرکەوتنی خوێندکار و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار، گەیاندنی خزمەتگوزاری بە کۆمەڵگا و زانکۆی سەوزی و ئامانجەکانی چوارەم، هەشتەم، نۆیەم و حەڤدەهەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بە درووشمی (سەکۆیەک بۆ دەستپێکردنی کاری سەربەخۆ بۆ خوێندکارانی زانکۆی کۆیە) پرۆژەی (یەکەم کاری من My First Business) ڕادەگەێنێت.

پرۆژەکە، پرۆگرامێکی ڕاهێنانی بواری کارسازییە لە ڕێگەی دابینکردنی ژمارەیەک کوشکی تایبەت بە جێبەجێ کردنی بیرۆکە کارسازیییەکان بە پرۆپۆزەڵی تایبەت و بەپێێ مەرج و ڕێنماییەکان پێشکەشی لیژنەی تایبەتمەندیداری پرۆژەکە دەکرێت کە بەبێ بەرامبەر دەدرێت بە خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بۆماوەی یەک ساڵی ئەکادیمی و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەتوانن لێی سوودمەندبن.

  • ئامانج لە پرۆژەی (یەکەم کاری من)
  1. بەهێزکردنی خوێندکاران بە ئەزموونی ڕاستەقینەی کارسازی.
  2. ⁠پشتگیریکردنی گەشەپێدانی بیرۆکەی کارسازیی ڕەسەن و داهێنەرانە.
  3. ⁠بەهێزکردنی توانای دامەزراندن، سەرکردایەتی، و کارامەیی دارایی خوێندکاران.
  4. ⁠دروستکردنی ژینگەیەکی کارسازی زیندوو لە کامپەسدا کە لەلایەن خوێندکارانەوە بەڕێوەببرێت.
  5. ⁠هاندانی کار و بزنسی خزمەتگوزار و بەردەوام.
  • مەرج و ڕێنماییەکان:
  1. پێشکەشکار دەبێت خوێندکاری زانکۆی کۆیە بێت و لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بەردەوامبێت لە خوێندن.
  2. ⁠هەرتیمێکی خوێندکاران نابێت لە ٥ خوێندکار زیاتر بێت.
  3. ⁠پێشکەشکار دەبێت فۆرمی تایبەت بە پرۆژەکە پڕ بکاتەوە.
  4. ⁠دەبێت کاری پێشنێارکراو لەگەڵ ژینگەی کەمپی زانکۆی کۆیە بگونجێت.
  5. ⁠پێویستە پێشکەشکار پرۆپۆزەڵێکی تێر و تەسەل لەسەر کاری پێشنیارکراو پێشکەش بکات، کە دەبێت ئەم خاڵانەی تێدا بێت:
  • ڕەسەنایەتی و داهێنان لە بیرۆکەدا
  • ⁠توانای جێبەجێکردن و ڕوونی
  • ⁠ڕێکخستنی تیم و هاوکاری

       خاوەن بیرۆکە سەرکەوتووەکان لە بەرێوبەرایەتی یاسایی زانکۆمان بەڵێننامەیەک پڕ دەکەنەوە کە ئەم خاڵانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

  • خوێندکار دەبێت لایەنی زانستی خوێندنەکەی فەرامۆش نەکات و کارەکەی نەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی خوێندنەکەی.
  • ⁠خوێندکار نابێت هیچ لایەنێکی دەرەکی بە ئاشکرا و شاراوە بکات بە هاوبەشی کارەکەی چونکە ئەو کۆشکانە بێبەرامبەر دەدرێن و تەنها خوێندکار لێی سودمەند دەبێت.
  • ⁠تیمێک لە ڕاهێنەران سەرپەرشتی پرۆگرامەکە دەکەن و خوێندکاران دەبێت پابەند بێت بە ئامادە بوون لەو ڕاهێنانە و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تیمی ڕاهێنەران.
  • لە کاتی هەبوونی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە مەرج وڕێنماییەکان زانکۆ کوشکەکە لە خوێندکار وەردەگرێتەوە.

      دوا کات بۆ پێشکەکردن ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

 (بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە کرتە لێرە بکە).

Koya University

News Date
Image
Koya University