خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژووی  فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتی بەڕێزان  پ.ی.د. کامران محمد جلال، م.ی پەرێز اکرم عمر، م.ی چیا جوهر عمر و کوێستان احمد سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا.

دەربارەی بەشی مێژوو:

بەشی مێژوو وەک بەشێک لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە کراوەتەوە، لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٢٢، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەخشیوەتە ١٦ گرووپ لە خوێندکاران. جگە لەوە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٠٧دا، دەستی بە وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا لە بوارە سەرەکییەکانی مێژوو؛ مێژووی سەدەی ناوەڕاست، مێژووی مۆدێرن ومێژووی هاوچەرخ کردووە .

دیدگای بەشی مێژوو:

بەو پێیەی مێژوو بەشێکە لە ڕابردوو و ناسنامەی هەر گرووپێک، بەشەکە هەموو بەشەکانی مێژوو بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە دەڵێتەوە بۆ ئەوەی خوێندکارەکان ببنە توێژەرێکی ڕەخنەگرانە. بۆیە دیدگای ئەم بەشە بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لە مێژووە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە و بەبێ ئەوەی لایەنگری هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایەک بێت.

ئەرکی بەشی مێژوو:

لە ڕووی خوێندنی مێژووەوە، لەم بەشەدا خوێندکارەکان هەموو قۆناغەکانی مێژووی ناوخۆیی و جیهانی دەخوێنن. ئەمەش مێژووی کۆن و سەدەی ناوەڕاست و مۆدێرن و هاوچەرخ دەگرێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشی مێژوو:

https://fedu.koyauniversity.org/departments/dhis

 

 

 

 

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان کرد

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان کرد

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان کرد

News Date
Image
خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان کرد