ماستەرنامەیەک لە بواری زانستی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی بە ناونیشانی "The Role of coping strategies on social networking sites addiction as mediated by perceived Social Support among Yazidis in Kurdistan Region-Iraq " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " هۆزان صالح حسین" لە بواری زانستی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی بە ناونیشانی " The Role of coping strategies on social networking sites addiction as mediated by perceived Social Support among Yazidis in Kurdistan Region-Iraq " لە هۆڵی د.اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د ئازاد علی اسماعیل سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د یوسف علی اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د کاروان کاکەبرا کاکەحمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران و پ.د رشدی علی میرزا لە زانکۆی سلێمانی ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.