بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە، عەمید علی عبداللە عمر و   ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.

لە میانی پێشوازییەکەدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەرەکانی کارگێڕی، تەندروستی و سەلامەتی، بەشەناوخۆییەکان و ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە فەرمانی دەستبەکاربوونی ئەفسەری نوێی بنکەی پۆلیسی زانکۆ موقەدەم هیوا خالد رحمان پێشەکەشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و پیرۆزبایی لە ئەفسەری نوێی بنکەی زانکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بە گرنگیی بنکەی پۆلیسی زانکۆ کرد بەو پێیەی کە زانکۆ ناوەندێکی ئەکادیمییە و رێنمایی و رێکارەکان و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی شار جیاوازە و جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان زانکۆ و بنکەی پۆلیس و کارمەندەکان کردەوە. 

هاوکات هەریەک لە بەڕێوەبەری هۆبەی جوڵان لە پۆلیسی کۆیە عەقید ئەرسەلان بایز، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی زانکۆ موقەدەم هیوا خالد رحمان و بەڕێوەبەری چالاکییە مەدەنییەکانی پۆلیسی کۆیە موقەدەم ئاری علی هاوەڵی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیەیان کردبوو.

 

 

 

 

 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە کرد

 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە کرد

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە کرد

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە کرد