ماستەرنامەیەک لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سەنگەر اسماعیل محمد " لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سامان فوزی عمر سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، پ.د هیوا ابراهیم قادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د موفق خالد ابراهیم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.ی.د ڕێباز اردلان بکر لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.