زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیریی نهێنی بۆ (ته‌نده‌رى پاككردنه‌وه‌ى كه‌مپى زانكۆى كۆیه) ڕادەگەێنێت.
سەرۆکایەتیی زانكۆى كۆیه ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه پســپۆرییان هــه‌یه له پێشــكهشكردنى خزمــهتگوزارىی پاككردنه‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌وا هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانى كهمگیرییهكى نهێنى بۆ پڕۆژه‌ى ( ته‌نده‌رى پاككردنه‌وه‌ى كه‌مپى زانكۆى كۆیه ) ، جـا هــه‌ر به‌ڕێزێك ئـارهزووى بــــهشــــداریكردنـى هــه‌یــه بـا لــه ڕۆژانــى (12/9/2023 ) تــا ( 11/10/2023 ) ســــهردانــى ( سەرۆکایەتیی زانكۆى كۆیه – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى یاسایى) بكات بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر دواى بڕینى وهصلى كڕینى ته‌نده‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی دارایى زانكۆ.
تێبینى:-
1- نرخى هه‌ر ته‌نده‌رێك ( 50,000 ) ته‌نها په‌نجا هه‌زار دیناره كهناگهڕێتهوه بۆخاوهنهكهى .
2- كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگادارىیه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و كه‌سه‌ى كه كهمكردنهوهكهى بۆ ده‌رده‌چێت .
3- مه‌رج نیه زانكۆ به كه‌مترین نرخ ڕ‌ازى بێت .
4- ئاماده‌بوونتان له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر مافى خۆتانه ، هه‌ر به‌ڕێزێك ئاماده نه‌بێت دواتر مافى ئه‌وه‌ى ده‌فه‌وتێت كه گازانده پێشكه‌ش بكات سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ى كردنه‌وه‌كه .
5- ماوه‌ى كارى پاككردنه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ى ته‌نها ( یه‌ك ) ساڵه له ڕێكه‌وتى واژۆكردنى گرێبه‌سته‌وه.
6- مه‌رجه‌كانى ته‌نده‌ر له ناو خودى تهندهرهكهدایه .
7- له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر پێویسته لاپه‌ڕه‌ى مه‌رجه‌كان و ته‌نده‌رى پڕۆژه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیاوه مۆر بكرێت ، به پێچه‌وانه‌وه ته‌نده‌ره‌كه پشتگوێ ده‌خرێت .
8- سەرۆکایەتیی زانكۆ به‌رپرس نیه له پێدانى وێنه‌یه‌كى تر‌ى ته‌نده‌ر دواى ده‌رچوون به‌و كۆمپانیایه‌ى كه كهمكردنهوهكهى بۆ ده‌رده‌چێت ، بۆیه پێویسته خۆى وێنه‌ى كۆپى كراوى ته‌نده‌رى لا هه‌بێت .
9- له‌گه‌ڵ ته‌نده‌رى گه‌ڕێنراوه پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه پێشكه‌ش بكرێت ( پسوله‌ى كڕینى ته‌نده‌ر ، وێنه‌یه‌ك له بروانامه‌ى دامه‌زراندنى كۆمپانیا به‌مه‌رجێك سه‌رمایه‌ى كۆمپانیا له (20,000,000 )( بیست ملیۆن دینار ) كه‌متر نه‌بێت ، وێنه‌یه‌ك له نووسراوى فه‌رمى و گرێبه‌ستى كاره ئهنجامدراوهكانى كۆمپانیا ( الاعمال المماثله ) ئه‌گه‌ر هه‌بوو ، ( C.V ) ، بارمته‌ى دارایى سه‌ره‌تایى به ده‌سته‌به‌رى دارایى ( خطاب ضمان ) به‌بڕى ته‌نها (8,000,000) (هه‌شت ملیۆن دینارى عێراقى ) ، هه‌ر ته‌نده‌رێك یه‌كێك له‌م به‌راییانه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێت پشتگوێ ده‌خرێت .
10- دواكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كان ڕۆژى ( یه‌ك شه‌ممه ) ڕێكه‌وتى ( 15/10/2023 ) كاتژمێر ( 10 ) ى پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت و سندوقى ته‌نده‌ر داده‌خرێت ، وه له هه‌مان ڕۆژدا كاتژمێر ( 11) ته‌نده‌ره‌كان ده‌كرێنه‌وه .