ماستەرنامەی خوێندکاری ماستەر " سەرهەنگ ابراهیم سعید" لە بواری زانستی سایکۆلۆژی و بە ناونیشانی " Daily hassles, coping and quality of life of parents of children with special needs in Kurdistan Region in Iraq" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکار " سەرهەنگ ابراهیم سعید " لە بواری زانستی سایکۆلۆژی و بە ناونیشانی " Daily hassles, coping and quality of life of parents of children with special needs in Kurdistan Region in Iraq" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان پ.ی.د ئازاد علی اسماعیل سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د عزالدین احمد عزیز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د کاروان کاکەبرا کاکەمەد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران و پ.ی رشدی میرزا جاف لە زانکۆی سلێمانی ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
koya