تێزی خوێندکاری ماستەر " بابان محمود کاکە حمە " لە بواری ژمێریاری و بە ناونیشانی " اثر تطبیق المعیار الدولی ١٢ (ضرائب الدخل) علی تفعیل النظام الضریبی" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ئەیلوول ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " بابان محمود کاکە حمە " لە بواری ژمێریاری و بە ناونیشانی " اثر تطبیق المعیار الدولی ١٢ (ضرائب الدخل) علی تفعیل النظام الضریبی" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د فاضل نبی عثمان سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر، پ.د باسمە فالح جیجان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د ڕزگار علی احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.ی.د ڕامیار ڕزگار احمد لە زانکۆی لوبنانیی فەڕەنسی ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.