تێزی خوێندکاری دکتۆرا " ئارەزوو رشید عثمان " لە بواری زمانی ئینگلیزی بە ناونیشانی "Implicit Ideologies in Selected political Speeches: A Socio-Cognitive Approach" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " ئارەزوو رشید عثمان " لە بواری زمانی ئینگلیزی بە ناونیشانی "Implicit Ideologies in Selected political Speeches: A Socio-Cognitive Approach" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د مصباح داوود سلیمان سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، پ.ی.د وریا عزالدین علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د سهیر صفوت محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د وریا احمد امین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د جمال انور طە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.ی.د صلاح محمد صالح لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.