ێزێکی دکتۆرای زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا " بەختیار عمر فتاح " لە بواری زمانی ئینگلیزی بەناونیشانی " On the margins of Colloquialism: Analysis of Jargon, Slang, Idioms, Cliches and Acronyms within Register Theory, in selected English Texts " لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " بەختیار عمر فتاح " لە بواری زمانی ئینگلیزی بەناونیشانی " On the margins of Colloquialism: Analysis of Jargon, Slang, Idioms, Cliches and Acronyms within Register Theory, in selected English Texts " لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د عباس فاضل لطفی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د اسیل محمد فایق ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د لەنجە عبدالرزاق دەباغ ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ئازاد حسن فتاح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د صالح ابراهیم احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.ی.د صلاح محمد صالح لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.