لە بەشی زمانی کوردی گفتروگۆی تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە مۆڕاڵ لە ئاخاوتنی کوردیدا بەڕێوەچوو
تێزی خوێندکاری دکتۆرا " سلام رحیم رشید" لە بواری زمانی کوردی بە ناونیشانی " مۆڕاڵ لە ئاخاوتنی کوردیدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " سلام رحیم رشید " لە بواری زمانی کوردی بە ناونیشانی " مۆڕاڵ لە ئاخاوتنی کوردیدا" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د یوسف شریف سعید سەرۆکی لێژنە، پ.د شهاب طیب طاهر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.د ئومێد برزان برزۆ ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د عمر محمود کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د هێمن عبدالحمید شمس ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د نەوزاد انور عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د جلال سعداللە حسن لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.