تێزێکی دکتۆرا بەناونیشانی " احادیث الرحمة فی الصحیحین- دراسة تحلیلیة" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی خوێندکاری دکتۆرا " فائق طاهر عبداللە " لەبواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی " احادیث الرحمة فی الصحیحین- دراسة تحلیلیة" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " فائق طاهر عبداللە " لە بواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی " احادیث الرحمة فی الصحیحین- دراسة تحلیلیة" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سلیمان سلیم ابراهیم سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د فرست عبداللە یحیی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی زاخۆ، پ.د حسن خالد مصطفی مفتی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ماهر طاهر اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د زۆراب ابراهیم مولود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د هاشم اسماعیل ابراهیم لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.