تێزی خوێندکاری دکتۆرا " هێمن طاهر درویش " لەبواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی " صفات القیادة التربویة فی القران الکریم- اولو العزم من الرسل- انموذجا / دراسة موضوعیة " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " هێمن طاهر درویش " لەبواری پەروەردەی ئایینی بەناونیشانی " صفات القیادة التربویة فی القران الکریم- اولو العزم من الرسل- انموذجا / دراسة موضوعیة " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د جمال محمد فقی رسول سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د سلیمان سلیم ابراهیم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د محمد شکری احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د عباس علی سلیمان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د خالد احمد مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.د جواد فقی علی لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
تێزێکی دکتۆرا لە بواری پەروەردەی ئایینی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو