تێزی خوێندکاری دکتۆرا " زریان عزیز علی " لە بواری پەروەردەی ئایینی و بەناونیشانی " الاحادیث و الاثار الواردة فی الجزء الاول من القران الکریم من تفسیر حسن البیان فی تفسیر القران للشیخ محمد البالیسانی (جمعا و تخریجا و دراسة) " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " زریان عزیز علی " لە بواری پەروەردەی ئایینی و بەناونیشانی " الاحادیث و الاثار الواردة فی الجزء الاول من القران الکریم من تفسیر حسن البیان فی تفسیر القران للشیخ محمد البالیسانی (جمعا و تخریجا و دراسة) " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د هێمن عزیز برایم سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د هاشم اسماعیل ابراهیم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د صلاح الدین عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د محمد خالد مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د حمزە عبداللە محمد ئەندامی لێژنە و لە کلیە الامام الاعظم و پ.د سلیمان سلیم ابراهیم لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.