تێزی خوێندکاری دکتۆرا "زاهیر اسماعیل سعید" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونێشانی "بەجیهانیبوونی دەقی ئەدەبی ئەدەبی کوردی لە چەرخی جیهانگیریدا(شیعر-ڕۆمان)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "زاهیر اسماعیل سعید" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "بەجیهانیبوونی دەقی ئەدەبی کوردی لە چەرخی جیهانگیریدا(شیعر-ڕۆمان)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د عطا رشید حسین سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د دەریا جمال حویز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د طاهر محمد علی ئەندامی لێژنە، پ.ی.د نوزت احمد عثمان، پ.ی.د ڕزگار عمر فتاح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د ڕێزان صالح مولود لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University