تێزی خوێندکاری دکتۆرا "شاخەوان باوەدین کریم" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "سیمۆلۆژیای ڕەنگ لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "شاخەوان باوەدین کریم" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بە ناونیشانی "سیمۆلۆژیای ڕەنگ لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د عثمان حمد دەشتی سەرۆکی لێژنە، پ.د ابراهیم عبدالرحمن محمود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د کارزان محسن قادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د احمد محمود عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر، پ.ی.د ڕزگار عمر فتاح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د دەریا جمال حەوێز لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.