تێزی خوێندکاری دکتۆرا "عیسی محمد عبدالقادر" لە بەشی زمانی عەرەبی بەناونیشانی "الذاکرة الکوردیة في القضاء الروائی في روایات جان دۆست" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "عیسی محمد عبدالقادر" لە بەشی زمانی عەرەبی بەناونیشانی "الذاکرة الکوردیة في القضاء الروائی في روایات جان دۆست" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د طاهر مصطفی علی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د کوثر محمد احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د مسعود سلیم حمدامین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د صباح کریم مولود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د جوان عبدالقادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران و پ.د هشیار زکی حسن لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە. 

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University