ماستەرنامەی خوێندکار " سابات محمد حسن " لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التلقیح الصناعی و اثارة الشرعیة و القانونیة / دراسة تحلیلیة مقارنة " لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەک شەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، ماستەرنامەیەکی بواری یاسا بە ناونیشانی " التلقیح الصناعی و اثارة الشرعیة و القانونیة / دراسة تحلیلیة مقارنة " لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د مغدید کریم طە سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د مەزن جلال احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د خەولە همزە حسین ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.د جواد فقی علی لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.