تێزی خوێندکاری دکتۆرا "سەرگوڵ احمد خضر" بە ناونیشانی " Physiological and Anatomical Studies of Phytoremediation of Nickel and Leads by Some Fabaceae plants " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " سەرگوڵ احمد خضر" لە بواری ڕووەکزانی بە ناونیشانی " Physiological and Anatomical Studies of Phytoremediation of Nickel and Leads by Some Fabaceae plants " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د اکرم عثمان اسماعیل سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د دڵشاد عزیز دەروێش ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د خسرو عبداللە رەشید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د محمد قادر خورشید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د بەختیار عبداللە عثمان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د اقبال محمد غریب لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.