ماستەرنامەی خوێندکار " بەهار عبداللە علی " لە بواری زمانی کوردی و سەبارەت بە شێوە ئاخاوتنی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان و بە ناونیشانی " ئەتڵەسی فۆنۆلۆژی زمانی کوردی، شێوە ئاخاوتنی کەرکووک " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " بەهار عبداللە علی " لە بواری زمانی کوردی و سەبارەت بە شێوە ئاخاوتنی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان و بە ناونیشانی " ئەتڵەسی فۆنۆلۆژی زمانی کوردی، شێوە ئاخاوتنی کەرکووک " لە هۆڵی م. تاهیر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د شەهاب شێخ طیب سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.د عاطف عبداللە فەرهادی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د تەلار صباح عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د ئازاد امین فرج لە زانکۆی کەرکووک ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک سەبارەت بە شێوە ئاخاوتنی شاری کەرکووک گفتوگۆ کرا