خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی میدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەم له بەشی میدیكهڵ مایكڕۆبایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تهندروستی بەسەرپەرشتی م.سۆما فتاح و م.ی. درهخشان اسماعیل سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی رێکخست.
لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان سەردانی " كارگهی شیرهمهنی جوانڕۆ و كارگهی قارچكی شا" یان کرد و بەشە جیاجیاکانی ئەو شوێنانەیان بەسەرکردەوە.
سەردانەکە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون و پراکتیزە کردنی وانە تیۆریەکان بوو لەگەڵ وەرگرتنی زانیاری لەسەر کاری ئەو شوێنانه کە ئەمە لەژیانی ڕۆژانی داهاتووی كاركردنیان سوودی زۆر دەبێت.
بەشی مێدیکاڵ مایکرۆبایۆلۆجی یەکێکە لە بەشەکانی زانکۆی کۆیە، ئەم بەشە ساڵی خوێندنی ٢٠١١-٢٠١٢ کراوەتەوە و خاوەنی ٢٢ ستافی ئەکادیمییە و ئامانجی سەرەکی ئەم بەشە خوێندنی ئەو ڕێگایانەیە کە میکڕۆبەکانی وەک بەکتریا،کەڕوو، مشەخۆر و ڤایرۆسەکان کاریگەری دەخەنە سەر تەندروستی مرۆڤ.