گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕوناهی فریاد قادر) لە بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی نەشمیل لە فاکەڵتیی ئەندازیاری نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕوناهی فریاد قادر) بەناونیشانی " Intergrating Wi-Fi-Rss and Mamnetometer Measurements to Improve Indoor Smartphone Positioning" تاوتوێ کرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە پ.د. یەزن عدنان خلیل، زانکۆی كۆيه، سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. شڤان کمال عسکر، زانکۆی پۆلۆتەکنیک - هەولێر، ئەندام ، پ.ی.د. ئالان أنور عبدالله، زانکۆی سلێمانی- ئەندام،  پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار، پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ئەندام و سەرپەرشتیار ، زانکۆی کۆیە.

ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنەکە گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار (ڕوناهی فریاد قادر) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

 

 

 

لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

News Date
Image
لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو