گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (سەردار سعد الله عثمان) لە بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (سەردار سعد الله عثمان) بەناونیشانی "Measurement of Radon Concentration Levels in Powder Blood for Patients Suffer Cancer in Iraqi Kurdistan Region by using CR-39 NTDs)" تاوتوێ کرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د. سەردار پیر خضر یابە، زانکۆی سەڵاحەددین -  هەولێر، سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. نەشوان کرخی عبد الکریم، زانکۆی هەولێری پزیشکی، ئەندام ، پ.ی.د. فاتن عادل اسماعیل، زانکۆی کۆیە، ئەندام ، پ.ی.د. نەجیبە فرهاد صالح، ئەندام و سەرپەرشتیار، زانکۆی کۆیە و پ.ی.د. زکریا عادل حسین، ئەندام و سەرپەرشتیار، زانکۆی کۆیە.

ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنەکە گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار (سەردار سعد الله عثمان) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

 

 

 

لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

News Date
Image
لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو