ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی دیکەی بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچوو.
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (سارا شێرزاد عەلی) لە بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو.
ماستەرنامەکەی (سارا شێرزاد عەلی) بەناونیشانی "Isolation and Molecular Identification of Local Rhizobium spp. from Nodules of Some Legume Plants in the Koya Region" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.ی.د. سێوگل سعد الدین انور، زانکۆی هەولێری پزیشکی - سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. یاسین نوري محمود، زانکۆی کۆیە - ئەندام
پ.ی.د. سیروان محسن محمد امین، زانکۆی سلێمانی - ئەندام
پ.ی.د. حکمت مصطفی مسیب، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار
پ.د. أیاد حازم حسن، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.
ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنەکە گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (سارا شێرزاد عەلی) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.