ڕێکخراوی  "UNITAD" کە ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی لە زانکۆی کۆیە بۆ مامۆستایانی هەردوو بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.

ڕۆژانی  ٤، ٥ و ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی هەردوو بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی و پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی " Training on Psychopathology and Psycho Assessment" لە بینای بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەلایەن ڕێکخراوی "UNITAD" بەڕێوەچوو.

ئەم وۆرکشۆپە چوارەمین کۆرسی ڕاهێنانە کە لەلایەن ڕێکخراوی  "UNITAD"ەوە پێشکەش بە مامۆستایانی زانکۆی کۆیە دەکرێ و هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر نینا ئوندووکێ و دکتۆر مستەفا ئەل موستەفا لە وۆرکشۆپەکەدا توێژینەوەیان پێشکەش کرد و هاوکات بەشداربووانیش لە ڕێگەی پرسیار، تێبینی و پێشنیارەکانیانەوە کاریگەربوون لە دەوڵەمەنترکردنی باس و گفتوگۆکان.

بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە بوار و بابەتە جۆراوجۆرەکانی بواری زانستی دەروونناسی، چارەسەری دەروونی و نەخۆشییە دەروونییەکانی دەگرتەخۆی و شیکردنەوە و باسکردنی بابەتەکان لەگەڵ گفتوگۆ و گەنگەشەی دوو لایەنەی نێوان پێشکەشکاران و بەشداربووان بەڕێوەدەچوو.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێز مامۆستا هاوکار جعفر بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر نینا ئوندووکێ و دکتۆر مستەفا ئەل موستەفا.

ڕێکخراوی UNITAD وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد

News Date
Image