بە بەشداری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆلۆنا بۆ سەرۆک بەشی گشت فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بە بەشداری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید بۆ گشت سەرۆک بەشەکانی هەر شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئامانجی وۆرکشۆپەکە پێدانی زانیاریی پێویست بوو سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا و بە تایبەتی ڕێنماییە پەیوەندیدارەکانی ئەم پڕۆسەیە و دووبارە گەیاندنەوەی بە بەشە جۆراوجۆرەکانی زانکۆ لە ڕێگای سەرۆکی بەشەکانەوە، لە پانێلی سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان ئامانج و مەبەستەکانی وۆرکشۆپەکەی ڕوون کردەوە و لە درێژەدا ناوبراو پێڤاژۆی بۆڵۆنای لە ڕووی کارگێڕی و تەکنیکییەوە باسکرد.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید لەمیانەی لێدوانێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە سەبارەت بەم وۆرکشۆپە گوتی:" ئەمساڵ سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا ئێمە پێڕەوی لە  میکانیزمێکی نوێ دەکەین بەو شێوەیە کە لە سەرەتادا وۆرکشۆپی پێویست بۆ سەرۆکی بەشەکان بەڕێوەدەبەین و دواتر سەرۆک بەشەکان بە دوو ڕێگا یەکەم بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپ لەسەر ئاستی فاکەڵتی و دووەم بەڕێوەبردنی سیمینار لەسەر ئاستی بەش درێژە بە پڕۆسەکە دەدەن بە مەبەستی پێدانی زانیاریی پێویست و ڕێنماییەکانی پێڤاژۆی بۆڵۆنا."

هاوکات ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەکرد ئەمساڵ دوو قۆناغ لە زانکۆی کۆیە  پێڤاژۆی بۆڵۆنا پێڕەو دەکەن.

لەمیانەی پانێلی دووەمی وۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی بەرێز پ.ی.د عبدالباسط کامیل دوایین ڕێنمایی و وردەکارییەکانی سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بۆ سەرۆک بەشەکانی زانکۆی کۆیە ڕوون کردەوە.

 سەرۆکی بەشە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە بە پرسیار و تێبینییەکانیان بەشدارییەکی کارایان لە دەوڵەمەنترکردنی وۆرکشۆپەکەدا کرد و بەمجۆرە وۆرکشۆپەکە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێواژووی بۆڵۆنا بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێواژووی بۆڵۆنا بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێواژووی بۆڵۆنا بەڕێوەچوو

 

News Date
Image
لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێواژووی بۆڵۆنا بەڕێوەچوو