ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و  پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بکر باپیر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاوی کوردستانی لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێوەبەریی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاوی کوردستان بەڕێز عبدالرحمان خانی پێشوازی لێ کرا.

 ئامانجی سەردانەکە دروستکردنی هەماهەنگی زانستی لە نێوان زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاوی کوردستان لە بوارەکانی سەرچاوەکانی ئاو، دروستکردنی بەنداو و پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی بوو

News Date
Image
koya University