ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمیی زانکۆی کۆیە و جێبەجێکردنی تەواوەتی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە خوێندکاران لە ساڵی خوێندنی نوێ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان و یەک لەوان بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندکاران کرد و مامەڵەی خوێندکارانیان ڕایی کرد.

 زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو و لەمیانەی چەندین کۆبوونەوە بە سەرپەرەشتیی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە خوێندکاران هەنگاوی ناوە تاکوو لەگەڵ دەستپێکی دەوام و هاتنەوەی خوێندکاران ئاسانکاریی تەواویان بۆ بکرێ لە جێبەجێکردن و ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێز ڕاوێژ عبدالمجید حەوێزی لەمیانەی لێدوانێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکان گشت ئاسانکارییەکیان کردووە بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەی خوێندکاران و هاوکات پێش دەستپێکردنەوەی دەوام پڕۆسەی چاککردنەوە و ڕێکخستنی بلۆکە جیاوازەکانی بەشە ناوخۆییەکان هاوکات ناوبراو ئەوەشی گوت کە لەمڕۆوە ئەوان دەستیان بە دابەشکردنی ژووری خوێندکاران لە بلۆکە جیاوازەکانی زانکۆی کۆیە کردووە و تەنها ژمارەیەک ژووریان هێشتۆتە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم.

بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە یەکێکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆی کۆیە کە سەرپەرەشتیاری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دەکات، ستافی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ٤٠ کەس پێکهاتووە و هاوکات ستافی تەکنیکیی بەڕێوەبەرایەتییەکە  ١٢ کەسن، بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە یەکێکە لە نوێترین و پاک و خاوێنترین بەشە ناوخۆییەکان لەسەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتووە لە ٥ باڵاخانە کە ٣ بلۆکی بەشە ناوخۆیی کوڕانە و ٢ بلۆکی بەشە ناوخۆیی کچان.

بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا پێشوازی لە خوێندکاران کرد

News Date
Image
بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا پێشوازی لە خوێندکاران کرد