كتێبخانەى زانکۆی کۆیە لە ناوەنەی کەمپووسی زانکۆ لە پارکی زانکۆ جێگای خۆی کردووتەوە. كتێبخانەى زانکۆ لە یەکەم بناکانی کەمپووسی زانکۆی کۆیە بوو کە لە پاییزی ساڵی 2006 دەرگای خۆی بەڕووی سوودمەندانی کردەوە. كتێبخانەى خاونی دەهان دەسنووسی دەگمەن و كتێبی دەگمەنە کە سەرمایە زانستی زانکۆی کویەن. بەڕێوبەرایەتی كتێبخانەى زانکۆی کۆیە لە ڕووی هەکەلی کارگێڕی لە ژێر فەرمانگەی ياريدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کار و باری زانستی و خوێندنی باڵا جێگای خۆی دەکاتەوە.

كتێبخانەى زانکۆ ناوەنی سەرەکی سەرچاوەکان و جوولانەوەی هاوکاری و بێکەوەگەیشتنی ئاکادمیی لە زانکۆ دایە. بە دەست بەکار بوونی بەڕێز د. ديلان مەجيد ڕۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كارو بارى زانستى و خوێندنى باڵا لە مانگی دووی ساڵی ٢٠١٢ بەردی ژێرخانی ستراتژی درێژخایانەی بە ئەلکترۆنی کردنی هەموو دەستگاکانی زانکۆ و لە بەردست دانانی هەموو زانیاریەکان بە شێوەی کارا و شەفاف و هاوکار کردنی هەمەلایەن دانر. د. دیلان بەو باوەڕەدایە کتێبخانە ناوەندی زانستخوازی بەردەوامی ئاکادمییە و گرنگی تایبەتی لە پرۆسەی ئاکادمی هەیە، بۆیە پلانی ستراتژی زانکۆ لە کتێبخانە دەستی پێ کرد. 

ئاستەنگەکان لە سەر ڕێگای پرۆژەیکەی وەها نەبوونی بودجەی تایبەت و ستافی شاڕەزا بۆ جێ بە جێ کردنی پرۆژەی بە ئەلكترۆنى كردنى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە بوو. بەڕێز د. ديلان بە ئەرک و ماندوو بوونی چەند مانگەی خۆی ىسيستەمى سەرچاوەی کراوەی (کۆها)ی واتە (opensource) بۆ بەئەلكترۆنى كردنى كتێبخانە کە لە لایەن زانکۆ هەرە پشکەوتووەکانی دنیا بەکاردەچوو، دابەزاند، خۆی فێرکرد، و هاوکات ژمارەی زۆری لە ستەفەکانی كتێبخانەی زانکۆ بێ هیچ سەرمایەی تێچوو فێر کرد. لەو کاتە ىسيستەمى كتێبخانەى ئەلكترۆنى (کۆها) لە کوردستان و عیراق بوونی نەبوو. بەڵام ئێستا هەندی زانکۆ بە سرمایەێکی زۆر توانێوانە لەسەر هەمان سیستم کتىخانەکانیان بەرەو سيستەمێکى ئەلكترۆنى بەرەو پێش بەرن. 

ئەمڕۆ بە ئەرک و ماندووبوونی  بەردەوامی هەمەلایەنەی ستافی کتێبخانەی و لە ژێر چاودێری ورد و بەردەوامی بەڕێوبەری دلسووزی کتێبخانەی زانكۆى كۆيە جەنابی مامۆستا کاکەخان نەسرەدين پرۆژەکە لە بەردەوامی  دايە.  بەرێوەبەرى كتێبخانەى ناوەنديى زانكۆى كۆيە بۆ ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی کتێبخانە دەڵێت "لە ماوەى ١١ مانگى ئەمساڵدا زیاتر لە ١٣٠٠٠ كەس لە مامۆستايان و خوێندكارانى زانكۆمان سەردانى كتێبخانەيان كردوە "

لە سەردانێكدا بۆ كتێبخانەى ناوەنديى زانكۆ  بەرێز مامۆستا كاكەخان بە نووچەنامەی زانكۆى ڕاگەياند " خۆشحاڵين بە بەدواداچوون و سەردانى كتێبخانەكەمان و گەياندن و باسكردنى  دۆخى كتێبخانەكەمان بۆ هەموو لايەك".

لە بارەى چۆنيەتى كاركردنی کتێبخانەی ئەلكترۆنى زانکۆ  گوتى" تەواوى كتێبەكانى كتێبخانە داخڵى ئەو سیستمە دەکرێت و خوێندكار بەر لەوەى بێتە كتێبخانە لە ئينترنێتدا كتێبى پێويستى  خۆى دەستنيشان دەكات و لە كتێبخانە ڕاستەوخۆ پێى دەدرێت و پێويست بەگەران ناكات, ئەمەش هەنگاوێكى گرينگە لە پرۆسەى بەئليكترۆنيكردنى كتێبخانە لە كوردستان". لە لاێکەوە د. دیلان ئاماژە بەوە دەکات کە "ئەم پرۆژەیە تا ئەم ڕادەیە بە ئەرک و مانووبوونی هەمەلایەنی بە بێ تێچوویی هاتووە، بەڵام ئەم سیستمە پێویستی بە ستافی کارامەی پرۆفشناڵ هەیە. بۆیە بێویست دەکات زانکۆ بۆ پرۆسەی ڕاهێنان و پێشخستنی زۆرتر بڕە سەرمایەێکی دیارکراو دابین بکات تەکۆ ستافەکان پەروەدە بکرن و سوود لە تووانیی تەوایی سیستمەکە و ستاف بگرێت."

پاشان مامۆستا کاکەخان بە گەرمە و پەڕۆشەوە ئاماژەى بە پێكهاتەى كتێبخانە زانکۆ كردو درێژەبە قسەکانی دا و ووتی " كتێبخانەی زانکۆ لە چەند هۆڵ و بەشێك پێكدێت لەوانە هۆڵى زانست تايبەتە بە كتێب و سەرچاوەى زانستى , هۆڵى ياسا و شەريعە كە تايبەتە بە زانستى ياسا و شەريعە, هەروەها هۆڵى ئەدەبيات كە تايبەتە بە سەرچاوە ئەدەبى و كۆمەڵايەتيەكان و هۆڵى تايبەت كە سەرچاوەى تايبەتى تێدايە و خواستنى نييە، بەڵكو دەبێت داواكار هەر لە كتێبخانە پێويستى خۆى جێ بە جێ بكات. لەگەڵ هۆڵى نامە و تێزى ماستەر و دكتۆرا و هۆڵى ئينتەرنێت و  دابينكردنى كادرى پێويست بۆ جێ بە جێ كردنى داخوازى مامۆستايان و خوێندكاران. وتيشى بەڕێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا كارەكانى ماستەر نامەو دكتۆراكانى ڕێكخستووە بۆ ئەوەى هەموو تێزەكانى ماستەر و دكتۆراى زانكۆى كۆيە لە ساڵى ٢٠٠٣ لەسەر ئينتەرنێت بە ئۆنلاين بێت. ئێستاكە بەڕێزيان ئامادەكارى بۆى كردووە ستافى ئێمەى بۆ كارەكان ڕاهێناوە. وتيشى هيوامان وايە لە سەرەتاى ساڵى نوێ ٢٠١٥ بەرهەمەكان لەبەر دەست بن."

بەرێوەبەرى كتێبخانەى ناوەنديى داواكارى و كێشەكانى خۆيانى خستەڕوو " يەكێك لە كێشەكانمان كێشەى بينايە و ئەم بينايەى ئێستا تێيداين لە دۆخێكى خراپدايە و داوا لە سەرۆكايەتى زانكۆ دەكەين دروستكردنى بينايەكى نوێ ى كتێبخانە بە ديزاين و شێوازێكى مۆدێرن و پێشكەوتوو بخاتە پلانى زانكۆوە، هەروەها كێشەى كارمەندمان هەيە، لە كتێبخانە ٣٠ كارمەندمان هەيە بەڵام زۆرێكيان جێگيرنين و دواى فێربوونى پيشەكەيان داواى گواستنەوە دەكەن، داوامان كردوە و داواش دەكەين كە چەند كارمەندێكى پسپۆرى كتێبخانە و كارمەندى هەميشەييمان بۆ دابمەزرێنن تا كتێبخانە بەبەردەوامى سوود لە توانايان وەربگرێت".

بەڕێوەبەرى كتێبخانەى گشتى زانكۆ ئاماژەى بۆ ئەوەكرد كە لەگەڵ دەستبەكاربوونى بەڕێز د. ديلان وەكو ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بڕيارى درێژە پێدانى كاتى كاركردنى كتێبخانەى لە كاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١٩:٠٠ دەكرا، چونكە بەڕێزيان بە باوەڕ بوو كە كتێبخانە مەڵبەندى سەرەكى زانكۆيە بۆ زانست و پەيوەندى كۆمەڵايەتى و ئەكاديمى یە. هەروەك كتێبخانە دەتوانێت ئێمە وەكو زانكۆى پێشكەوتوو دەربخات.

لە گفتگۆ لەگەڵ د. ديلان، جەنابیان ئەوە دەرخست  کە لە ساڵى ٢٠١٣ ئامادەكارى ڕەشنووسى گۆڕانى كتێبخانەى زانكۆى بۆ كتێبخانە و مۆزەخانە لەبەردەم ئەنجوومەنى زانكۆم خست و ڕەزامەندى لەسەر ئەو پرۆسەيە وەرگرت لەو كاتەوە كتێبخانە و مۆزەخانەى زانكۆ ئامادەى پێشوازى لە مێوانەكان دەكرێت و زۆربەى مێوانەكانى زانكۆ سەردانى مۆزەخانە دەكەن. مۆزەخانە وەکۆ پردی سەرکەی کۆمەڵگای دەروەی زانکۆ و ناو زانکۆ رۆڵ دەبێنت. لێژنەێکەی لە کەسایەتیەکانی شاری کۆیە و زانکۆ رۆلی چاودیری ئەم مۆزەخانەیە دەکەن.

كتێبخانە و مۆزەخانەی ناوەنديى زانكۆى كۆيە لەدواى دامەزراندنى زانكۆى كۆيە لەساڵى ٢٠٠٣ دامەزراوە زياتر لە ٧٠ هەزار سەرچاوەى كتێبى تێدايە و لەئێستادا دووتيم لە بەيانيان و ئێواران كارى تێدادەكەن و كتێبخانەكە لە كاژێر ٨:٣٠ خولەكى بەيانى بۆ ٦ى ئێوارە كراوەيە.

بەڕێز د. ديلان مەجيد ڕۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كارو بارى زانستى و خوێندنى باڵا و مامۆستا کاکەخان نەسرەدين بەرێوبەری كتێبخانە و مۆزەخانەی ناوەنديى زانكۆى كۆيە سوپاسی یەرک و ماندوبوونی هەموو ستافی كتێبخانە و مۆزەخانە، بە تایبەتی ستافی تەکنیکی پرۆژەی (کۆها)ی بە ئەلكترۆنى كردنى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە دەکەن.

.

News Date
Image
Koya University