لە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەسڕە، شاندی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانی چەند زانکۆیەکیان کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەسڕە، شاندی زانکۆی کۆیە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ سەردانی هەریەک لە زانکۆی بەسڕە، زانکۆی بەسڕە بۆ نەوت و غاز و زانکۆی پۆلیتەکنیکی باشوور کرد و لەلایەن بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆکان پێشوازییان لێکرا.

لە میانی سەردانەکەی زانکۆی بەسڕەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی زانکۆ بەسڕە لە پ.د. مهند جواد کاظم کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەسەر گرنگیی  پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ و ئەنجامدانی هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێکردنی ئەو یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنە کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە نێوان هەردوو زانکۆ واژوو کرا.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە میانی قسەکانیدا باسی لە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی سێێەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت کرد کە مانگی نیسانی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی بەسڕە، زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە کۆیە بەڕیوەدەچێت.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە، خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو زانکۆ لە سەرجەم بوارەکاندا کرد و جەختی لەسەر گرنگیی  سێێەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت بۆ عێراق بە گشتی و شاری بەسڕە بە تایبەتی کردەوە.

هاوکات لە میانی کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی هاوبەشی گرنگ لە نێوان هەردوو زانکۆ کە تایبەتن بە ژێرخانی پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی و زانستی و بەستنەوەی زانکۆکان بە کەرتی پیشەسازی لە رێگەی ئەو پرۆژانەوە تاوتوێ کرد. 

لە وێستگەی دووەمی ڕۆژی یەکەمی سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە بۆ شاری بەسڕە، سەردانی زانکۆی بەسڕە بۆ نەوت و غاز-یان کرد و لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە ئامانجەکانی سەردانەکەی زانکۆی کۆیە بۆ شاری بەسڕە کرد و دیدگای زانکۆی کۆیەی بۆ درووستکردنی پردی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان زانکۆکانی عێراق خستەڕوو.  هەروەها بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە  سێێەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت کرد.

لە وێستەگەی سێیەمدا شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی باشووریان کرد و لەوێش چەندی پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.

لە کۆتا وێستگەی سەردانەکەدا، شاندی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لەگەڵ لیژنەی ئامادەکاریی زانکۆی بەسڕە بۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی نەوت ئەنجامدا. لە میانی کۆبوونەوەکەدا بە وردی تاوتوێی دووایین ئامادەکارییەکان بۆ سێێەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت کرا و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ سەرخستنی کۆنفرانسەکە دیاریکرا.

جێگەی ئاماژەیە شاندێکی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتی  بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامێتی بەڕێزان؛ ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فەهمی فەرحۆ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوە و دیدارێک سەردانی شارەکانی بەسڕە و بەغدا دەکەن.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
سەردانی شاندی زانکۆی کۆیە بۆ شاری بەسڕە