لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا، شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی شاری بەغدایان کرد و لەوێش چەند سەردانێک و کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.

لە وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی شاندی بەغدا، شاندی زانکۆی کۆیە ڕۆژی شەممە ٢ی ئاداری ٢٠٢٤، سەردانی زانکۆی ئەمریکی لە بەغدا-یان کرد و لەوێ لەلایەن سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی د. مایکل مولنیکس و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا.

لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە ژووری سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ئاماژەی بە بایەخدانی زانکۆی کۆیە بە ئەنجامدانی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و سوود وەرگرتن لە یەکدی لەگەڵ زانکۆکان و ڕوانگەی زانکۆی بۆ ئەو بابەتانە خستەڕوو.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد و ئەو کۆڵەگانەی خستەڕوو کە بواری هەماهەنگیی تێدادەبێت لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی و بە تایبەتی کۆڵەگەکانی توێژینەوە و داهێنان و زانکۆی سەوز.

هەروەها لە میانی قسەکانیدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە باسی لەو بوارانە کرد کە زانکۆی کۆیە دەتوانرێت لە ڕێگەی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەکادیمیی لە نێوان هەردوو زانکۆدا سوودی لێببینن.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی ئەمریک لە بەغدا، د. مایکل مولنیکس خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و باسی لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان زانکۆکان کرد و سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیەی بەرزنرخاند.

دواتر سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی، پوختەیەکی لەسەر زانکۆی ئەمریکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەنجامدانی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی کۆیە دەربڕی.

هاوکات هەر لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بانگهێشتنامەی بۆ ئامادەبوون لە  سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوتی پێشەکەشی سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی کرد.

لە وێستگەی دووەمی سەردانەکەیاندا شاندی زانکۆی کۆیە، سەردانی زانکۆی بەغدایان کرد و لەوێ لەلایەن سەرۆکی زانکۆی بەغدا، پ.د. بهاء انصاف و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پیرۆزبایی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێی زانکۆکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێکەی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، باسی لە ئامانجی سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە بۆ بەغدا کرد ئاماژەی بە گرنگیی پەرەدان بە هەماهەنگیی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی بەغدا کرد.

هەر لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە گرنگیی ئەنجامدانی توێژینەوە، وۆرکشۆپ و کۆنفرانستی هاوبەشی لە نێوان هەردوو زانکۆ خستەڕوو و باسی لە  سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی نەوت کرد کە کۆتایی مانگی نیسان لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت کرد و بانگهێشتنامەی پێشکەشی سەرۆکی زانکۆی بەغدا کرد.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا، پ.د. بهاء انصاف سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە و شاندی زانکۆکەی کرد بۆ سەردان و بەسەرکردنەوە و خۆشحاڵی خۆیانی بۆ سەردانەکە دەربڕی.

سەرۆکی زانکۆی بەغدا، جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆکان کرد و هیوای خواست کە هەماهەنگییەکان یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی کرداریی لێبکەوێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە شاندێکی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتی  بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامێتی بەڕێزان؛ ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فەهمی فەرحۆ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوە و دیدارێک سەردانی شارەکانی بەسڕە و بەغدا دەکەن.

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad

Koya University & University of Baghdad
 

News Date
Image
Koya University & University of Baghdad
Subtitle
سەردانی شاندی زانکۆی کۆیە بۆ شاری بەغدا