شاندی زانکۆی کۆیە لە میانی چوارەم ڕۆژی سەردانکەیاندا بۆ بەغدا، چاویان بە وەزیری ژینگەی حکوومەتی فیدڕاڵ کەوت.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤ ، شاندی زانکۆی کۆیە لە بەغدا بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانی وەزارەتی ژینگەی حکوومەتی فیدڕاڵیان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز وەزیری ژینگە د. نزار ئامێدی و چەند ڕاوێژکارێکی وەزارەتەکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە  کۆبوونەوەی پێش واژووکردنی یادداشتنامەکە، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، سوپاسی بەڕێز وەزیری ژینگەی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و کردنەوەی دەرگاکانی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کۆیە و خۆشحاڵی خۆی واژووکردنی یادداشتنامەکە دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە قسەکانیدا پووختەیەکی دەربارەی زانکۆی کۆیە و ئامانجی ستراتیژییەکانی زانکۆکە و پێگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ئاستی زانستی کرد.

بەرێز سەرۆکی زانکۆ، باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کرد و بە گرنگیی گۆڵەگەی زانکۆی سەوزی خستەڕوو کە هاوکات یەکێکە لە کۆڵەگە سەرەکییەکانی یادداشتنامەی نیوان هەردوولا.

پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، ئاماژەی بەوە کرد کە تێڕوانینی زانکۆی سەوز لای زانکۆی کۆیە تەنها سەوزکرد و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە ناو کەمپسی زانکۆ ناگەێنێت و وتی: 

"لای ئێمە زانکۆی سەوز واتا زانکۆیەکی دۆستی ژینگە، کە ئامانج لێی پاراستنی ژینگەی زانکۆکەیە لە پیسبوون و پارێزگاریکردن لێی، ئەویش لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی زانستیی دیراسەکراو بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی گازە ژەهراوییەکان و بەتایبەتی ئەوانەی لە ئۆتۆمبێلەکانەوە دەردەچن بە پشتبەستن بە ئامرازی گواستنەوەی گشتیی ژینگەدۆست. هەروەها گۆڕانکاری لە باڵەخانەکان و بەشێوەیەک پشت بە وزەی خاوێن ببەستن بۆ ڕووناکی".

لەلای خۆیەوە بەڕێز د. نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگیی ئەو زانکۆیە کرد بۆ شاری کۆیە و کوردستان و ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی زانکۆ و تیمی زانکۆکە کرد لەو گەشەسەندنەی کە ئێستا زانکۆی کۆیە بەخۆیەوە بینیویەتی.

بەڕێز د. نزار ئامێدی، لە درێژەی قسەکانیدا خۆشحاڵی خۆی بە واژووکردنی ئەو یادداشتنامەیە دەربڕی و ئامادەیی خۆی و وەزارەتەکەی نیشاندا بۆ برەودان بە کاری هاوبەش لە توێژنیەوە و داهێنان و پاڵپشتیی زیاتری زانکۆی کۆیە.

جێگەی ئاماژەیە شاندێکی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتی  بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامێتی بەڕێزان؛ ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فەهمی فەرحۆ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوە و دیدارێک سەردانی شارەکانی بەسڕە و بەغدا دەکەن.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
واژووکردنی یادداشتنامەی کاری هەماهەنگیی