ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق کۆبوونەوەی ژمارە (١٢)ی خۆی بۆ یەکەمجار لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا ئەم کۆبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ دانپێدانانی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە دوابەدوای دانپێدانانی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق  لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە.

پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکە و لە گۆڕەپانی فاکەڵتیی پزیشکی بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە و ئەندامانی ئەنچوومەن و مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکی لە مەڕاسیمێکدا بە فەرمیی دانپێدانرانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرزڕاگیرا. 
 بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەمیانەی مەڕاسیمەکەدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتەکانیدا وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی خۆشحاڵی بەم بۆنەیەوە هاوکات ئاماژەی بەوەکرد ئەم دەستکەوتە دەستکەوتێکی گشتی و دەستەجەمعییە و بە هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستایان، ڕاگرایەتیی فاکەڵتیی پزیشکی و سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەدەستهاتووە و هاوکات باسی لە کاری بەردەوامیی زانکۆ کرد بۆ دەستبەرکردنی ئەم دانپێدانانە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی وەک تەرخانکردنی بڕی ٣.٨ ملیۆن دینار لە داهاتی زانکۆ جگە لە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی  داراییی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی ٨٠ ملیۆن  دینار بۆ دروستکردنی سێ هۆل خوێندن و کافتریایەک بە تەواوی پێداویستییەکانەوە و هەروەها ئاماژەی بەوەکرد سەردانی شاندی زانکۆ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی فیدڕاڵ ڕۆلی بەرچاوی هەبوو لەوەی تێگەیشتنی باشتر هەبێت بۆ  پێویستی دانپێدانان.

 دوابەدوای مەڕاسیمەکە  کۆبوونەوەی ژمارە (١٢)ی ئەنجوومەنی زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی ٢.٢٣-٢.٢٤ بەڕێوەچوو.

دەستکەوتی بە فەرمیی دانپێدانرانی فاکەڵتیی پزیشکی گشتی لە زانکۆی کۆیە خاڵێکی وەرچەرخانی گرینگ لە مێژووی زانکۆی کۆیەیە کە هاوئاهەنگ لەگەل دروشمی نوێی زانکۆ واتە "زانکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر"ی پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی هەنگاو بە هەنگاو زانکۆی کۆیە بەرەو کاریگەرییەکی زیاتر لە ئاستی کۆمەڵگە و بەدەستهێنانی پێشکەوتنی زیاتر دەبات و دەرچووانی لەگەڵ داهاتوویەکی گەرەنتیکراو تەیار دەکات.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە