دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە وڵاتی چین بەشداری لە خولێکی هاوینە دەکەن

Submitted by hemn on چش, 09/13/2023 - 00:49

هەردوو خوێندکار ژاکاو حسین إبراهیم و سەهەند بەشدار مامە بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولێکی زانستیی هاوینە سەردانی وڵاتی چینیان کرد.

لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و وڵاتی چیندا و بە مەبەستی سوود وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لەو گەشت و خولی ڕاهێنانەی کە لە کۆماری چینی میللیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زانستیی هاوینە لەو وڵاتە کرد.

خولەکە کە لەلایەن زانکۆی شانگهایەوە بەڕێوەدەچێت، خوێنداکارانی زانکۆی کۆیە هاوشانی خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی دیکەی کوردستان بەشدارییان لە خولەکە کرد.

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگیراوانی خویندنی باڵا (ماستەر) دەرکرد

Submitted by hemn on چش, 09/13/2023 - 00:35

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگرتنی ١٤١ خوێندکاری دبلۆمی باڵا دەرکرد.

بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٤٢٤٣ کە لە ١٦/٨/٢٠٢٣ دەرچووە و واژووی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی لەسەرە، فەرمان لەسەر وەرگرتنی ١٤١ خوێندکاریماستەرا کە زنجیرە (١) بەناوی "تەوار سەردار صالح موسی" دەستپێدەکات و زنجیرە (١٤١) بە ناوی "سعاد عبد الرحمن صوفی" کۆتایی دێت، دەرکراوە.

 

 

 

 

 

لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەیی بەڕێوەچوو

Submitted by admin on سش, 09/12/2023 - 23:43

ئارەزوومەندانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە دوابەدوای وەرگرتنی فۆڕمی داواکاریی وەرگیران تاقیکردنەوەی توانایی جەستەیی و کارامەییان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنیان و وەرگرتنیان وەک خوێندکاری قۆناغی یەکەم بۆ ئەنجامدرا.

ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە تاقیکردنەوەی جەستەیی و کارامەیی بۆ خوازیارانی وەرگیران لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگیراوانی خویندنی باڵا (دکتۆرا) دەرکرد

Submitted by hemn on یش, 09/10/2023 - 13:00

زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگرتنی ٨١ خوێندکاری دبلۆمی باڵا دەرکرد.

بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٤٢٤٣ کە لە ١٦/٨/٢٠٢٣ دەرچووە و واژووی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی لەسەرە، فەرمان لەسەر وەرگرتنی ٨١ خوێندکاری دکتۆرا کە زنجیرە (١) بەناوی "باوەڕ عابد عبد الله" دەستپێدەکات و زنجیرە (٨١) بە ناوی "محمد علی قادر عنبر" کۆتایی دێت، دەرکراوە.

 

 

 

 

ماستەرنامەیەکی بواری یاسا لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

Submitted by hemn on یش, 09/10/2023 - 12:56

ماستەرنامەیەک لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سەنگەر اسماعیل محمد " لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە کرد

Submitted by hemn on یش, 09/10/2023 - 12:53

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە، عەمید علی عبداللە عمر و   ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە

Submitted by hemn on یش, 09/10/2023 - 12:46

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئابت ٢٠٢٣ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە کرد

Submitted by hemn on یش, 09/10/2023 - 12:35

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە، پ.د. سعد شاهين حمادي و شاندی یاوەری کرد.

نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ پێشوازییان لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی بەسڕە پ.د. سعد شاهين حمادي، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی پ.د. مرتضى محمد المسافر و بەڕێوەبەری بەدواداچوونی سەرۆکی زانکۆی بەسڕە د. سيف صلاح حسن کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES