زانکۆی کۆیە دەستکەوتێکی تری لەسەر ئاستی ریزبەندی جیهانیی زانکۆکان تۆمارکرد
بەپێی دوایین وەشانی ماڵپەڕی (Webometrics Ranking Web of Universities)، زانکۆی کۆیە لە ریزبەندی ٤٤٨٨مین دایە.
ئەم پلەیەی کە زانکۆی کۆیە بەدەستی هێناوە بەبەراوورد لەگەڵ وەشانی مانگی (تەمووز- ٢٠٢٢)، ٩٧٣ پلە هاتووەتە پێش.
شایانی باسە لە وەشانی (تەمووز- ٢٠٢٢)دا ریزبەندی زانکۆی کۆیە (٥٤٦١) بوو و لە ریزبەندی (کانونی دووەم ٢٠٢٣) (٤٥٠٦ ) بەوەش زانکۆی کۆیە لە ماوەی ساڵێکدا لە (تەمموزی ٢٠٢٢)وە تاکو (تەمموزی ٢٠٢٣) ، ٩٧٣ پلە چوەتە پێشووە.