لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کۆرسەکانی خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو
وۆرکشۆپێک سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کۆرسەکانی خوێندنی باڵا لە بواری دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
وۆرکشۆپێک سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کۆرسەکانی خوێندنی باڵا لە بواری دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
نووسینگەی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لیستی ئەو گۆڤارانە بڵاو دەکاتەوە کە لە (سکۆپەس Scopus) ئیندێکس کراون و جگە لە زمانی ئینگلیزی بە زمانی عەرەبیش توێژینەوە بڵاو دەکەنەوە.
بەپێی لیستەکە گۆڤارەکان توێژینەوە لە بوارەکانی زانستەکانی مرۆڤایەتی، کۆمەڵایەتی، پەروەردە، زمان، ئەدەب، کشتوکاڵ، ئەندازیاری و چەندین بواری دیکە توێژینەوەی توێژەران وەردەگرن.
وۆرکشۆپێک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پێڤاژۆی بۆڵۆنا، دڵنیایی جۆری و شیتی بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو.
تێزی خوێندکاری دکتۆرا "سەرباز برایم خدر " لە بواری پێوانە و هەڵسەنگاندن بەناونیشانی " تصمیم اختبارات القدرات البدنیة و الحرکیة و التنبؤ بمستوی الاداء المهاري للاعبي المراکز التدریبیة بکرة القدم باعمار (١٣-١٤) سنة " لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
تێزێکی دکتۆرا بەناونیشانی " لاودێدی زمانی و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵی کوردیدا" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە میانی ڕێوڕەسمی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو بەڕێز سەرۆک جەلال تاڵەبانی، باڵاخانەی کافتریای نوێ و چەند هۆڵێکی نوێی خوێندن لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کرایەوە.
شاندی زانکۆی کۆیە لە بەسڕە سەردانی پەیمانگای ڕاهێنانی نەوتییان کرد