یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق:
"وەک ئاشکرایە کۆیە جگە لەوەی لە مێژوودا بە مەڵبەندی زانست و زانیاری و شیعر و ئەدەب و هونەر ناسراوە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بە شاری پێکەوە ژیانی ئاینەکان بەناوبانگە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆیە یەکێکە لە ناوچە دێرینەکانی کوردستان کە تەمەنی ئاوەدانی و شارستانیەت تیایدا بە چەندین هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، بۆیە ئاوڕدانەوە لە شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی کۆیە و کەلەپووری ئەم ناوچەیە کارێکی زۆر پێویستە."