خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ئاوی سلێمانی ئەنجامدا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بایۆلۆجی بەسەرپەرەشتیاری سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی بەڕێز د. هیوا رمضان فتاح و بەڕێز پ.ی.د حنان طارق صبحی و بەڕێز م. هناء علی محمد لە بابەتی Practical Pollution سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ئاوی سلێمانی ئەنجامدا.